بازیان.. دوو كرێكار لەكاتی كاركردن گیانیان لەدەست دا

بازیان.. دوو كرێكار لەكاتی كاركردن گیانیان لەدەست دا
ئەمڕۆ یەكشەممە لە ناحیەی (بازیان)ی سەر بە پارێزگای سلێمانی دوو كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەست داوە.

عوسمان زیندانی، سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی بیناسازی رایگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە 20/ 10/ 2019 لە شارەدێی بازیان دوو كرێكاری كورد بە ناوەكانی ( دلێر سەعید كەریم) لەدایكبووی 1981 و (محەمەد یادگار عەلی) لەدایكبووی 2000، لە كاتی كاركردن لە پرۆژەیەكی بیناسازیدا گیانیان لەدەست داوە و ئیستا بەدواداچوون بۆ هۆكاری گیان لەدەستدانیان دەکرێت".

گوتیشی: "وەك سەندیكای بیناسازی لیژنەمان ناردووە بۆ پزیشكی داد بەدواداچوونی ورد دەكەین بۆ ئەو روداوە دڵتەزێنە و لە سەلامەتیی شوێنی كاری كرێكاران دەكۆڵینەوە".

بەهۆی نەبوونی کەلوپەلی ئیمەنی و لە شوێنی کاری کرێکاران، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان دەیان حاڵەتی گیان لەدەستدانی کرێکاران ڕوو دەدات.













باسنیوز
Top