له سلێمانى ئامادەكارى بۆ ڕێگریكردن لە كارەساتی سروشتی دەكرێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20/10/2019، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی فریاگوزاری خێرا كۆ بووەوە، كە پێكهاتووە لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی، ئەو ڕێوشوێن و ئامادەكارییانە تاوتێ كران كە گرنگن بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان لە ئەگەری هەر ڕووداوێكی سروشتی.
قایمقامی سلێمانی له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕای گەیاند: "پلانێكی تۆكمەمان داڕەشتووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو ڕووداو و حاڵەتانەی كە لە كاتی لافاو و بارانی بەهێزدا ئەگەری ڕوودانی دەكرێت".
گوتیشى: "وه‌ك ئامادەكارییەكی پێشوەخت بۆ ڕێگریكردن لە دروستبوونی لافاو، شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانی ڕێك خستووە بۆ پاككردنەوەی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆكانی شارى سلێمانی، كە ئەمەش ڕۆڵی گەورەی دەبێت لە كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی شەپۆلی بارانبارین".
ئاوات محەمەد ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له‌لایه‌ن شاره‌وانیی سلێمانییه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه و گرفته‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و زیانگه‌یاندن به هاووڵاتییان چاره‌سه‌ر كراون، به هه‌مان شێوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕێگاوبانی سلێمانی كاری پێویست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌ر شه‌قام و ژێرپرده‌كان كۆ نه‌بێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو ڕووبه‌ڕوویان بووه‌وه.
قایمقامى سلێمانى هه‌ر له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا ڕوونیشى كرده‌وه، هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی ڕۆڵی گرنگی خۆیان دەبینن و تیمەكانی شارەوانی ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی سەردانی ئەو شوێنانە بكەن كە ئەگەری ڕوودانی كارەساتی سروشتییان لێ دەكرێت، ژوورێكیش بۆ چاره‌سه‌ی حاڵه‌ته كتوپڕه‌كان له قایمقامیه‌تی سلێمانی بۆ ڕووبه‌ر‌ِووبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه پێكهێنراوه.
ئاوات محه‌مه‌د هه‌موو ئه‌و كارگه‌ی ئاسن و شوێنانه‌ی ئاگادار كرده‌وه، سه‌ره مه‌نهۆڵ به‌ساغی، یان به‌شكاوی بگیرێت، ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
باسنيوز
