بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە کەرکووک پۆلیسێک برینداردەبێت

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە کەرکووک پۆلیسێک برینداردەبێت
کاژێر 10:00ـی ئەمشەو لە نزیک پردی لەیلان لەسەر رێگەی گەڕەکی عەسکەری بۆمبێکی چێندراو بە خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی نەژدەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پۆلیسێک برینداربوو.

مولازم محەممەد جاسم لە پۆلیسی نەژدە راگەیاند "بۆمبەکە لە نزیک خاڵێکی پشکنینی پۆلسی نەژدە لەژێر خۆڵ و خاشاک دانرابوو و لەڕێگەی مۆبایلەوە تەقێندراوەتەوە".

بریندارەکە کە تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە بۆ نەخۆشخانەی کۆماری لە کەرکووک گواستراوەتەوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

مولازم محەممەد دەشڵێت، ئێستا ھێزەکانیان لەو سنوورەن، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بەدوای ئەنجامدەری ئەو کارەدا دەگەڕێن.
Top