حکوومەت ڕەزامەندی بۆ سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی ده‌رکرد
ھەڵەز بۆتانی، ئەندامی لێژنەی پەرەوەردە و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانى كوردستان ڕايگەیاند: "دوای بەدوادوچوونی لێژنەکەمان ڕۆژی پێنج شەممە 17/10/2019، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕەزامەندی پلەبەرزکردنەوەی 221 سەرپەرشتیاری پەروەردەیی دا.
گوتیشى: "سبەی یەکشەممە ئەو کەسانەی ڕەزامەندییان له‌سه‌ر دراوە، وەک سەرپەرشتیاری پەروەردەیی دەست بەکار دەبن".
هه‌ڵه‌ز بۆتانى باسى له‌وه‌ش كرد، ئەو سەرپەرشتیارانە بۆ سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەکانی ھەرێمی کوردستانە و پێشتر پێنج تاقیکردنەوەیان بۆ وەرگرتنی ئەو پلەیە ئەنجام داوە.
باسنيوز
