خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی لوبنان دژی حکوومەتەکەیان دەستی پێ کردەوە
ئەمڕۆ شەممە 19-10-2019، دەیان هاووڵاتیی لوبنان لە گۆڕەپانی ریاز سوڵح لە بەیرووتی پایتەخت گردبوونەوە و ناڕەزاییان دژی سیاسەتی ئابووریی حکوومەتی وڵاتەکەیان، دەربڕی.
خۆپیشاندانەکانی لەبنان لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 17-10-2019ـەوە دەستیان پێ کردووە و تێیدا خۆپیشاندەران داوای چاکسازی و هەلوەشاندنەوەی حکوومەتەکەیان، دەکەن.
بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە، هەر سێ وڵاتی سعودیە، بەکرێن و ئیمارات داوایان لەهاووڵاتییانیان کردووە سەردانی لوبنان نەکەن.
لوبنان وڵاتێکی عەرەبییە و کەوتووەتە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لە هەرسێ پێکهاتەی عەرەبی سوننە، عەرەبی شیعە و مەسیحی پێک دێت و پۆستە سیادییەکان بەپێی عورفێک بەمشێوەیە یەکلا کراونەتەوە؛
- سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ پێکهاتەی مەسیحی
- سەرۆکایەتیی وەزیران بۆ پێکهاتەی سوننەمەزهەب
- سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ پێکهاتەی شیعەمەزهەب
بەهۆی ناکۆکیی سیاسیی و دەستوەردانی وڵاتانی دەرەکی، لە ساڵی 1975 تا 1990 شەڕی ناوخۆیی لەنێوان پێکهاتەکان دروست بوو و بووە هۆی کوژرانی 120 هەزار کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە ناوخۆی وڵاتەکە.
باسنيوز
