ترەمپ هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئاگربەستی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند
مایك پێنس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاگربەستەكەی ئاشكرا كرد، ئەمەش دوابەدوای كۆبوونەوەكەی هات لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بە پێی ڕێككەوتنی ئەمریكا و توركیا، دەبێ لە ماوەی 120 كاتژمێردا هێزەكانی هەسەدە لەسەر سنوورەكانی سووریا و توركیا بكشێنەوە، ئەمەش لە ئێستەوە دەستی پێكردووە و هێزە كوردیەكان لە كشانەوەدان.
لەلایەن خۆیەوە ترەمپ لە توویتێکیدا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە نووسویەتی"ئه‌مه ڕۆژێكی گرنگه بۆ شارستانییه‌ت. شانازی به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵم بوون بۆ بڕینی ڕێگایه‌كی پێویست ئه‌گه‌رچی ڕێگایه‌كی ئاسایی نه‌بوو".
سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێ"خه‌ڵكانێك ساڵانێكی زۆره هه‌وڵیان ده‌دا ئه‌م ڕێككه‌وتنه بكه‌ن. ژیانی ملیۆنان كه‌س ده‌پارێزرێت. پیرۆزبایی له هه‌مووان ده‌كه‌م".
جێی باسە ئەردۆغان رایگەیاندبوو كە بە هیچ شێوەیەك ئاگربەست ناكەن تا ئەو كاتەی بە تەواوی ئامانجەكانیان دەپێكن، لە كاتێكدا ماوەی هەشت ڕۆژە سوپای وڵاتەكەی نەیتوانیوە ناوچەی سەرێ كانی سەر سنووریش داگیر بكات.
