ئاژگەیی داوای هاوکاریی زیاتر لە یەکێتیی ئەوروپا دەکات

ئاژگەیی داوای هاوکاریی زیاتر لە یەکێتیی ئەوروپا دەکات
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا داوای هاوکاریی زیاتری یەکێتییەکە بۆ هەرێمی کوردستان لە رووی گەیاندنی پێویستییەکانی ئاوارەکان، دەکات.

د. دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ ڕافائیلا یۆدیچی، بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەندا و ئاسیا و باکووری ئەفریقیا لە بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدان و هاوکاریی نێودەوڵەتی یەکێتیی ئەوروپا (DEVCO) و بەرپرسی دۆسیەی عێراق، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دلاوە ئاژگەیی داوای کرد یەکێتیی ئەوروپا هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان چڕتر بکاتەوە لە دابینکردنی کۆمەکی مرۆیی زیاتر، بە تایبەت کە ئەگەری ئاوارەبوونی خەڵکێکی زۆری رۆژئاوا بۆ هەرێمی کوردستان هەیە.

هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەشێکی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بوون و دلاوەر ئاژگەیی رایگەیاندووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات بەهۆی ئەو هێرشەوە، 250 هەزار هاووڵاتیی رۆژئاوای کوردستان ئاوارەی هەرێمی کوردستان بن.

خاتوو رافائیل یۆیچی پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، ئەو پرسە لە کۆبوونەوەی باڵای کۆمیسیاری یەکێتی ئەوروپا تاوتوێ دەکات بۆ ئەوەی میکانیزم و چۆنیەتی هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان بدۆزرێتەوە.












باسنيوز
Top