ئەندامانی لقی هەولێر بۆ کۆنگرەی سەندیکای پارێزەران هەڵدەبژێردرێن
ئەمڕۆ۱۷/۱۰/۲۰۱۹ لە شاری هەولێر لقی هەولێری سەندیكای پارێزەرانی كوردستان كۆنفرانسی خۆی بەست و تاكوو كاتژمێر 5 ئێوارەش پرۆسەكە بەردەوام دەبێت و هەر ئەمڕۆش ئەنجامەكەی ڕادەگەیەندرێت کە دەستنیشانی ئەندامانی کۆنگرە دەکرێت.
ئەیاد كاكەیی، سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای پارێزەرانی كوردستان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "بە بەشداریی 4802 پارێزەر كە مافی دەنگدانیان هەیە لقەكەمان كۆنگرەی خۆی دەبەستێت و تاكوو كاتژمێر پێنجی ئێوارەش بەردەوام دەبێت".
گوتیشی: "ئەو پرۆسەیەی ئەمڕۆ 47 كاندید دیاری دەكرێن بۆ كۆنگرەی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان دەستنیشان دەكرێت، هەروەها سێ لیستیش لە كێبڕكێدان بۆ گەیشتن بە كۆنگرەی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان كە بریتین لە هەریەكە لە لیستی برایەتی كە یەكێـی و پارتین و لیستی پیشەیی پارێزەران كە گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵن، هەروەها لیستی ماف و دادوەریش كە كۆمەڵێک پارێزەرن".
گوتیشی: "ئەمڕۆ لەڕێگای پرۆسەی هەڵبژاردنەوە ئەندامان بۆ كۆنگرەی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان 47 نوێنەر دەستنیشان دەكەین بۆ ئەوەی بتوانن لە كۆنگرەی گشتیی پارێزانی كوردستان كاری باش بۆ پارێزانی كوردستان بكەن، هەروەها كار بۆ بەروەپێشچوونی سیستەمی سەندیكا و سیستەمی پارێزەرایەتی لە هەرێمی كوردستان وێڕای ئەوەی لە خوڵی پێشووی سەندیكای پارێزەران كۆمەڵێك گلەیی و تێبینمان لەسەرە و ئەدای كاری ئەو سەندیكایە هەبوو، هیواداریم ئەم خولەی کە تازە دەستبەكار دەبێت، هاوشێوەی خولی پێشوو نەبێـت".
سەندیكای پارێزەرانی كوردستان لە ساڵی 1992 دامەزاروە و تاكوو ئێستا پێنج كۆنگرەی ئەنجام داوە و بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەدا شەشەم كۆنگرەی خۆی ببەستێت كە 92 ئەندام لە كۆنگرەی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان بەشداریی دەكەن و كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە لە هەولێر 47 و لە سلێمانی 24 لە دهۆك16 لە كەركوك 4 و هەڵەبجەش1.
باسنيوز
