حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی کوشتنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی کوشتنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ ئامانج بابانی پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی، لەگەڵ هاوژین و منداڵەکەی درانە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەهۆیەوە هەرسێکیان گیانیان لەدەستدا. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی کوشتنیان دەکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت "لەکاتێکدا بە تووندی ئەم کردەوە تاوانکارییە شەرمەزار دەکەین. دەبێت دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان".

دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئێوارە، رۆژنامەنووسێکی کەناڵی NRT بەناوی ئامانج محەمەد نووری ناسراو بە ئامانج بابان لەگەڵ لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵێکیان بەناوی هانۆ، لە سلێمانی درانە بەر دەستدرێژی گوللە و گیانیان لە دەستدا.


حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بە تووندی ئەم کردەوە تاوانکارییە شەرمەزار دەکات. داواش لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان.

جوتيار عادل
گوتەبێژی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019-10-16
Top