مووچه‌ى مانگى حه‌وتى ئه‌م شوێنه دابه‌ش ده‌كرێت
به‌پێى ئه‌و لیسته‌ى له گه‌نجینه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ، سبه‌ى پێنجشه‌ممه 17/10/2019، مووچه‌ى مانگى حه‌وتى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى دابه‌ش ده‌كرێت.
عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕاگەیاند: "فەرمانی خەرجکرنی تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نێردرا، هه‌روه‌ها فەرمانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە نێردراوە".
سەرچاوەیەک لە گەنجینەی هه‌رێمى كوردستان گوتى: "دیار نییە لیستی دیكه‌ى مووچە بۆ سبەی دەنێردرێت، یان تەنیا مووچەی ئەنجومەنی دادوەری دابه‌ش ده‌كرێ".
باس‌نیوز
