هێزەکانی ئەمریکا لە سەربازگەی خەراب ئەشک نەکشاونەتەوە
هاوکات پێشتر تورکیا و سوپای نیشتمانی سووریا هێرشیان کردووەتە سەر سەربازگەکە، بەڵام تێکشکێندراون.
پێشتر عەلی مەلا عیسا، دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی سنووری کۆبانێیە لە نزیک سەربازگەی خەراب ئەشک، لە بوڵتەنی هەواڵەکانی تایبەت بە رۆژئاوای کوردستان لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بەشداربوو، رایگەیاند، لە دەوروبەری کاژێر 04:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا بە تەواوی لە سەربازگەی خەراب ئەشک، کە دەکەوێتە باشووری کۆبانێ کشاونەتەوە و هەر نزیکەی کاژێرێک دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، هێزەکانی سوپای تورکیا وچەکدارە هاوپەیمانەکانیان چوونەتە سەربازگەکە.
