سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازیی بەریتانی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازیی بەریتانی دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەربازیی بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی سێر جۆن لۆریمەر ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا.

لە دیدارەکەدا کە جەیمس سۆرنتن کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ئامادە بوو، بارودۆخ و پەرەسەندنەکانی گۆڕەپانی عێراق و سوریا تاوتوێ کران. جەخت لەوە کرایەوە کە شەڕ و تووندوتیژی لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە و پێویستە بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێن، هەروەها ئاماژە بەوە درا کە ئاڵۆزترکردنی زیاتری دۆخی ناوچەکە لێکەوتەی نەرێنی و نەخوازراوی ئەمنی و مرۆیی لێ دەکەوێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی عێراقیش کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی بنەڕەتییانەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرایەوە، چونکە لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی عێراقدایە.

شاندی میوان ستایشی هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی لە دامودەزگاکانی حکوومەت، بەتایبەتی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.











باسنيوز
Top