به‌ریتانیا ناردنی چه‌كی بۆ توركیا ڕاگرت
دۆمێنیك ڕاب، وه‌زیری دەرەوەی به‌ریتانیا، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ ڕای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌نارده‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كان بۆ توركیا ڕاده‌گرێت كه گومان هه‌یه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌كار بهێنرێن.
ڕاب هه‌روه‌ها جەختی کردەوە كه پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌م ئه‌و مامه‌ڵانه ده‌كه‌ن بۆ فرۆشتنی چه‌ك به توركیا و بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌نارده‌كردنیش تا كۆتاییهاتنی ئه‌م چاوپیاخشاندنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
جگە لە بەریتانیا، سەرجەم وڵاتانی ئەورووپا بڕیاری ڕاگرتنی ناردنی چەکیان بۆ تورکیا داوە، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە لەشکرکێشییەکەی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.
باسنيوز
