لە ھەولێر وڵاتان خۆیان بۆ هاوکاریی ئاوارەکانی رۆژئاوا ئامادە دەکەن

لە ھەولێر وڵاتان خۆیان بۆ هاوکاریی ئاوارەکانی رۆژئاوا ئامادە دەکەن
لە ھەولێر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و فەرمانگەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان لەگەڵ سەرجەم کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تایبەت بە ھاوکاریی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کۆ دەبنەوە.

کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و ئامادەکاریی ھەرێمی کوردستان بۆ ھاتنی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان.

لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی ئامادرکارییەکانی ھەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەڵەتی دەکرێت بۆ دابینکردنی پێداویستی و ھاوکارییەکانی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان.

ئەو کۆبوونەوەیە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە و بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

لە دوای ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رۆژی دووشەممە ١٤ی١٠ی٢٠١٩ یەکەمین کاروانی ئاوارەکان گەیشتە ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ئامادەکاریی کردوە بۆ پێشوازی لە ئاوارەکان و هاوکات دەزگای خێرخوازیی بارزانیش ٢٠ ترێلە هاوکاریی خۆراک و تەندروستی و کەلوپەلی انو ماڵی ڕەوانەی ڕۆژائوای کوردستان کردووە.












باسنيوز
Top