کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا کە تایبەتە بە تاوتوێی ڕەوشی ڕۆژئاوا، تێیدا سەرۆک فراکسیۆنەکان ڕوانگە و پێشنیازەکانی خۆیان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان دەخەنە ڕوو.
سەرەتای کۆبوونەوەکە ئومێد خوشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پێویستە لە ئاستی میللی و تاکەکەسی و بە فەمی هاووڵاتییان هەڵمەستی نیشتمانی بۆ یارمەتی و هاوکاریی برا کوردەکانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەمڕۆوە دەست پێ بکات، با یەکڕیز بین، چونکە دووبەرەکێ و چەند بەرەیی زیانی هەیە بۆ نیشتمان".
ئاماژەی بەوەش کرد: "داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بە شێوەی کراداری بێنە سەر خەت و بۆ کۆتاییهێنان بە هێرش و پەلامارانە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بهێنن و داواکارین دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە فەرمیی ئاسانکاری بکەن تاکوو لە هەرێمی کوردستانەوە هاوکاریی مرۆیی بۆ خەڵکی سڤیل بگەیەندرێتە ڕۆژئاوای کوردستان".
هاوکات سەرۆک فراکسیۆنەکانی دیکەش پەیام و پێشنیاز و ڕوانگەی خۆیان لەبارەی ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستان خستە روو داوایان لە سێ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرد بەپێی پێویست هەموو ئاسانکاری و هەلێک بۆ یارمەتی و پاڵپشتیی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بڕەخسێنن.
باسنیوز
