سەدان سەربازی دیكه‌ی ئه‌مریكا خاکی سووریایان به‌جێهێشت
ئەمە لەکاتێکدا ئه‌مڕۆ سوپای رژێمی سووریا گه‌یشته شاری ته‌بقه و دەستی به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ته‌بقه و شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا و ژماره‌یه‌ك گوند و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ره‌ققه و شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر له ریفی باكووری حه‌سه‌كه‌دا گرت.
ئەمە لەکاتێکدا دوێنێ دووشەممە وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، رایگه‌یاندبوو، کە ئاماده‌كارییان بۆ كشاندنه‌وه‌ی نزیكه‌ی هه‌زار سه‌ربازی ئەمریكی له خاكی سووریا كردووه.
هەروەها دوێنێ ئێوارەش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا راگه‌یه‌ندراوێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاشكرای كردووە كە بۆ پاراستنی سنووره‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵات، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا رێككه‌وتوون و سوپای سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه سنوورییه‌كان.
باسنيوز
