یەکێتیی ئەورووپا: دەبێ تورکیا هێرشەکانی بوەستێنێت و لە سووریا بکێشیتەوە
لە ڕاگەیەندروەکەی یەکێتیی ئەورووپادا چەند پرسێکی جیدی باس کراوە و لە شەش خاڵدا باس کراون وتێیدا هاتووە:
١-"ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌ورووپا دوابه‌دوای ڕاگه‌یه‌ندراوی ٩ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٩ داوا له توركیا ده‌كات به زووترین كات هێرشه سه‌ربازییه تاكلایه‌نه‌كه‌ی بۆ سه‌ری ڕۆژئاوای کوردستان بوه‌ستێنێت و هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه".
٢- یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئیدانه‌ی هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا ده‌كات كه كاریگه‌ریی نه‌رێنی هه‌بووه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به‌گشتی و بووه‌ته هۆی زیانگه‌یاندن به هاووڵاتیانی سڤیل و ئاواره‌بوونیان و پچڕانی یارمهتییە مرۆییه‌كان. ئه‌مه كێشه ده‌خه‌نه بەر ڕێگەی هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دهستهبهردكردنی ئاشتی له سووریا. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه داعش هێشتا مه‌ترسییه بۆ سه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و توركیا و ناوچه‌كه به‌گشتی، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا كێشه ده‌خاته هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شكستدانی داعش. یه‌كێتیی ئه‌وڕووپا پابه‌نده به یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی خاكی سووریا. ئه‌مانه‌ش ته‌نها له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی دیالۆگی جێنێف و له چوارچێوه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی ژماره ٢٢٥٤ی ساڵی ٢٠١٢ی جێنێڤ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێن.
٣. توركیا هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كیی یه‌كێتی ئه‌ورووپایه و لاینێكی گرنگیشه له قه‌یرانی سوریا و ناوچه‌كه. نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا پێویسته به ڕێگه‌ی سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه و به په‌ی یاسای مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن نه‌وه‌ك به ڕێگه‌ی سه‌ربازی.
٤. هه‌وڵی به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه، پێویستن بۆ كۆتاییهێنان به‌م هێرشه سه‌ربازییه تاكلایه‌نه. ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن بۆ باسكردنی هه‌ڵمه‌ته بهردهوامهكانییان دژ به داعش له چوارچێوه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا هاتووه‌ته كایه‌وه.
٥. به‌و پێیه‌ی كه هێرشه تاكلایه‌نه‌كه‌ی توركیا تا ئه‌م ساته‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پشتگیری بڕیاری ئه‌و وڵاتانه ده‌كات كه هه‌نارده‌كردنی چه‌كیان بۆ توركیا هه‌ڵپه‌ساردووه. وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا پێویسته ته‌واو پابه‌ندی هه‌ڵوێستی خۆیان بن سه‌باره‌ت به یاساوڕێسای په‌یوه‌ست به هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ توركیا، كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ڕێنمایی (2008/944/CFSP) سه‌باره‌ت به كۆنترۆڵكردنی هه‌نارده‌كردنی چه‌ك. لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه كۆ ده‌بێته‌وه هه‌ڵوێسی وڵاتانی ئه‌ندام له یهكهتییهكهمان ههڵدهسنگێنێتهوه.
٦. یه‌كێتی ئه‌ورووپا پابه‌نده به‌وه‌ی هاوكارییه‌كانی بۆ ئاساییكردنه‌وه و پێشخستنی ئه‌و ناوچانه ته‌رخان ناكات كه مافی دانیشتوانه‌كه‌ی پێشێل ده‌كرێت. یه‌كێتیی ئه‌وڕووپا به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه مرۆیی و كۆچبهرییه سه‌خته‌ی کە ئێستا هاتووه‌ته ئاراوه.
باسنيوز
