تۆماركردنی سكاڵا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته ئه‌لكترۆنی
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی، راگەیاند، یه‌كێ له‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێی ده‌كات، کە هاووڵاتیان سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كان، یاخود له‌سه‌ر ده‌زگا حكوومیه‌كان، یا ده‌یانه‌وێ په‌یامێكیان بگات، دیاره به‌شێك له هاووڵاتیان به‌هۆی گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی، یا كلتووری ناتوانن سه‌ردانی ده‌زگا حكوومیه‌كان، یان نووسینگه‌كانی مافی مرۆڤ بكه‌ن، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ بۆ سوودبینین له ته‌كنه‌لۆژیا، له رێی فۆڕمێكی ئۆنلاینه‌وه كه له سایتی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ده‌كرێته‌وه، ده‌توانن له‌و رێگه‌یه‌وه سكاڵا تۆمار بكه‌ن".
ناوبراو گوتیشی: "هه‌ركاتێ رێكاره‌كان ته‌واو بن بۆ كردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه، ئه‌وكات هاووڵاتیان ده‌توانن له هه‌ر شوێنێكی كوردستان بن، سكاڵا تۆمار بكه‌ن و ئێمه‌ش سكاڵاكه‌یان له رێگه‌ی تیمی تایبه‌تی خۆمان وه‌رده‌گرین و، به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین و دواتر هه‌ر له رێگه‌ی ئهوفۆڕمهوه وه‌ڵامی سكاڵاكهشیان ده‌ده‌ینه‌وه" .
گۆمه‌شینی باسی له‌وه‌شكرد، له ئێستادا كار له سه‌ر به ئه‌لیكترۆنیكردنی سكاڵا تۆماركردن ده‌كرێت و له چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌كه‌وێته كار و هاوڵاتیان ده‌توانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
kdp-
