بکوژی مێرمنداڵی بەنزینخانەکەی چەمچەماڵ دەستگیر کرا
ئەو کەسەی مێرمنداڵێکی لە بەنزینخانەیەکی چەمچەماڵ کوشت، دەستگیر کرا.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 18-8-2019، (س. م. ئا)ی تەمەن 19 ساڵ، کە لە بەنزینخانەیەکی شاری چەمچەماڵ (ز. ک. ع) تەمەن 15 ساڵیی کارمەندی بەنزینخانەکەی کوشت و پارەکانی لێ سەند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، رایگەیاندووە، بکوژەکە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 19-8-2019 لە چەمچەماڵ، دەستگیر کراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
هەروەک پۆلیس رایگەیاندووە، بکوژەکە دانیشتووی شارەدێی سمودە لە شاری کەلار و بەمەبەستی سەردانیکردنی خوشکێکی چۆتە چەمچەماڵ.
