"سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات"
دۆمه‌نیك ماس، كونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان، به‌ر له كۆتاییهاتنی ماوه‌كه‌ی وه‌ك كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا ، كه بڕیاره ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9:30ی شه‌و به كاتی هه‌ولێر په‌خش بكرێت، رایگه‌یاند، تا كۆتایی ئه‌مساڵ، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی كوردستان ده‌كات.
ماس گوتیشی: له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه و پێیڕاده‌گه‌یه‌نێت، گه‌لی كورد چاوهڕێیهكی گه‌وره‌ی له فه‌ڕه‌نسا هه‌یه.
k24-
