سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى كاره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى كابول ده‌كات

سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى كاره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى كابول ده‌كات
به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كاره‌ تیرۆرستییه‌ ده‌كه‌ین كه‌ دوێنێ ئێواره‌ ئاهه‌نگێكى هاوسه‌رگیرى له‌ هۆڵێكى كابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستان كرده‌ ئامانج و تیایدا به‌ ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون. سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى ئه‌فغانى ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین.

كاره‌ تیرۆرستییه‌كانى له‌مجۆره‌ ئه‌ركێكى گه‌وره‌تر ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌شى زیاتر دژ به‌ تیرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستان.

سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان

18/8/2019



kdp -
Top