لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە 23 تۆن رۆنی ئۆتۆمبێل گەڕێندرایەوە بۆ ئێران
دەروازەی نێوەدەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیاندراوێکدا تێیدا بڵاوی کردووەتەوە، "رۆژی شەممە 17/8/2019، هەڵساین به گەڕانەوەی ڕۆنی ئۆتۆمبێل بە بڕی 23 تۆن و 380 کیلۆگرام".
ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە رۆنەکە لەلایەن کۆمپانیای نیوستاندار و بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران پشکنینی تاقیگەیی بۆی ئەنجام درا، بەڵام لە پشکنینی کیمیایی تاقیگە دەرنەچوو، بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.
باسنيوز
