ئەندامێکی پەرلەمان: وەزیری پەروەردە دەنگۆی دواخستنی دەوامی قوتابخانەکانی ڕەت کردەوە
گەلاوێژ عوبێد، ئەندامی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانى كوردستان، ڕايگەیاند: "وەزارەتی پەروەردە كاتىدەستپێکردنی ساڵی نوێى خوێندنی 2019/2010ی دوا نەخستووە".
گوتیشی: "لەگەڵ وەزیری پەروەردە قسەم کردووە و ڕەتى کردووەتەوە کە دەستپێکی ساڵی نوێى خوێندن بۆ مانگی 10ى ئەمساڵ دوا خرابێت".
ئهو ئهندامهى لێژنهى پهروهرده له پهرلهمانى كوردستان باسى لهوهش كرد، وەزارەتی پەروەردە بریاری داوە دەستپێکی ساڵی نوێى خوێندن لە ھەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا بێت".
وەزارەتی پەروەردە دەستپێکی خوێندنی لە 15ى 9 بۆ ھەموو ساڵێک دیاری کردووە، پێشتریش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وا بڵاو کرایەوە، کە دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵ دوا خراوە.
باسنيوز
