ئەڵمانیا هەڕەشەیەکی توند لە پەنابەرانی خاوەن ئیقامە دەکات

ئەڵمانیا هەڕەشەیەکی توند لە پەنابەرانی خاوەن ئیقامە دەکات
حکوومەتی ئەڵمانیا هەڕەشەیەکی توند لە پەنابەرانی سووریی خاوەن مافی مانەوە (ئیقامە)، دەکات.

هۆرست زیهۆڤەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵ،انیا رایگەیاندووە، حکوومەتەکەی تێبینی کردووە، کە پەنابەرانی سووری دوای وەرگرتنی مافی مانەوە لە ئەڵمانیا، بە سەردان دەچنەوە وڵاتەکەیان.

هۆرست زیهۆڤەر بە سەرسوڕمانەوە پرسیاری کردووە، ئەگەر پەنابەرێک لە وڵاتەکەیدا دووچاری هەڕەشە بووبێتەوە، چۆن دەتوانێ بگەرێتەوە وڵاتەکەی؟

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هەڕەشەی لە پەنابەرە سوورییەکان کردووە و رایگەیاندووە، هەر پەنابەرێک دوای وەرگرتنی مافی مانەوە، بگەڕێتەوە وڵاتەکەی، مافی مانەوەی لە ئەڵمانیا لێ دەسەنرێتەوە.

لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.

بەھۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن ھاووڵاتیی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە ناوخۆ ئاوارە بوون و بەشێکی زۆریشیان پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەوروبەری سووریا و جیھان بردووە، جگە لە کوژرانی زیاتر لە نیو ملیۆن کەس.











باسنيوز
Top