كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان له ئاگادارییه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، پله‌ى گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18/8/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه، وێنه‌یه‌كیشى بۆ (باس‌نیوز) ناردووه، تێیدا هاتووه: "سبەى دووشەممە کەمێک پله‌ى گەرما بەرز دەبێتەوه، ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەى گەرما تا ڕۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت، ڕێژەى بەرزبوونەوەکە بە 2 تا 4 پلەى سیلیزى دەبێت لە ماوەى ئەم بەرزبوونەوەیە، بەرزترین پلەى گەرما لە ڕۆژى چوارشەممە دەبێت".
كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، ڕۆژى پێنجشەممە کاریگەریى ئەم بەرزبوونەوەیە لە پله‌ى گەرما کۆتایى دێت".
باس‌نیوز
