چه‌ند ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان هه‌رێم و ئێران ده‌كرێنه نێوده‌وڵه‌تی
كاوه عه‌لی كه‌ریم، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی میدیاكانی كردووه ده‌ڵێت: "سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بە نوسراویان لە بەرواری 10/8/2019 ڕەزامەندی لەسەر بە فەرمیکردنی مەرزەکانی (کێلێ) و (شۆشمێ - تەوێڵە) و(شێخ ساڵح- پشتە) وەک مەرزی بازرگانی و گەشتیاریی کردووە".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هەنگاوی داهاتوو گەیاندنی ئەو ڕەزامەندیەیە بەلایەنی پەیوەندیداری عێراقی و دەستەی دەروازە سنووریەکانی عێراق. بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا هەردوو لایەنی عێراقی و ئێرانی کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەسەر ئەو پرسە ئەنجام بدەن. چونکە بڕیاری کۆتایی لە دەسەڵاتی هەردوو حکومەتی عێراقی و ئێران دایە".
جێگری پارێزگاری هةڵهبجه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه لە کۆبونەوەیهیاندا له‌گه‌ڵ شاندی كۆماری ئیسلامی ئێران كه رۆژی لە 8/8/2019 باسیان لەوەکردووه لە کۆبونەوەی سەرۆکایەتی کۆمار بڕیاریان داوە مەرزەکانی تەوێڵە و کێلێ و پشتە بکرێنە فەرمی و ئێمەش داوای نوسراوی ڕەزامەندی بۆ بەفەرمیکردنی مەرزەکانمان کرد بۆ ئەوەی هاوکار بین لە گەیاندنی بە لایەنی فەرمی عێراق بە سوپاسەوە وێنەی نوسراوەکەیان بۆ ناردین.
K24 -
