له‌ماوه‌ی ته‌نیا هه‌فته‌یه‌كدا داعش 10 هێرشی له سنووری كه‌ركووك ئه‌نجامدا
له‌كاتێكدا خه‌ڵكی كه‌ركووك چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن دۆخی شاره‌كه‌یان ئاسایی بكرێته‌وه و داعش‌یش هێرشه‌كانی له سنووری ئه‌و پارێزگایه چڕ كردووه‌ته‌وه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك ده‌ڵێت: ئەو هێزانەی لە کەرکووک ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، تەنیا خەریکی دزیكردن و به تاڵانبردنن و ناتوانن پارێزگاری له ئاسایشی خەڵکی کەرکووك بكه‌ن.
له لێدوانێكدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك هۆشداریشیدا، لەوەی ئەگەری ئه‌وه هەیە لە بەردەوامی دۆخەکە هەندێك ناوچە بکەونەوە دەست رێكخراوی داعش.
هاوكات ئیحسان قه‌یسون، پسپۆڕی سەربازیش ئاماژە بەوە دەدات، داعش هیز و توانای خۆی بەدەستهێناوەتەوە و دەشڵێت: ئەوەی لە داعشدا گۆڕاوە تەنیا شێوازی شەڕکردنییەتی.
kdp-
