له دووزخورماتوو حه‌شدی شه‌عبی 83 دۆنم زه‌ویی كوردیان داگیر كردووه
ئه‌رسه‌لان عه‌لی، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له دووزخورماتوو، گوتی: "له دوزخورماتوو كورد هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه و هه‌مووی له ده‌ست حه‌شدی شه‌عبیدایه و ئێستا له دوزخورماتوو چیایه‌ك به ناوی ئیمام عه‌لی هه‌یه كه 83 دۆنم زه‌وی ده‌بێت و موڵكی كورده و داگیریان كردووه و به ناوی خۆیان كردووه و مه‌زارگه‌یان لێ دروست كردووه و به‌ناو گه‌ڕه‌كه كورده‌كان هاتوچۆ بۆ ئه‌و شوێنه ده‌كه‌ن و سووكایه‌تیش به كورد ده‌كه‌ن."
ئه‌رسه‌لان عه‌لی گوتیشی: "داوا له حكوومه‌تی عێراق كراوه كه ئه‌و زه‌وییه بۆ كورد بگه‌ڕێندرێته‌وه و وه‌قفی شیعی به ناوی خۆیانی كردووه و ئاماده نین ڕاده‌ستی كوردی بكه‌نه‌وه و گوێ به هیچ یاسا و بڕیارێكی حكوومه‌تی عێراق ناده‌ن، بۆیه دۆخی كورد له‌و شاره زۆر خراپه و به‌رده‌وام له ترس و دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین."
kdp-
