له هه‌ولێر كه‌سێك به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17/8/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه: "كاتژمێر 8 و 30 خوله‌كى سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر شه‌قامى 120 مه‌تریی هه‌ولێر له نزیك به‌شى مۆڵه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر، بارهه‌ڵگرێك به‌هۆى تیژڕۆییه‌وه، كۆنترۆڵى له‌ده‌ست دا و وه‌رگه‌ڕا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى شۆفێره‌كه پشتێنى سه‌لامه‌تى به‌كار نه‌هێنابوو، "بۆیه كه‌وته ژێر بارهه‌ڵگره‌كه‌ى و گیانى له‌ده‌ست دا".
باسنيوز
