له هه‌ولێر دوو كه‌س به تۆمه‌تى ڕفاندن و دزی ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17/8/2019، لیواى مافپه‌روه‌ر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتى: "چوار ھاووڵاتیی بە ڕەگەز عەرەب كە خەڵكی شاری بەغدان، كاتژمێر 1ی شەو لە شاری ھەولێر ویستوویانە بگەڕێنەوە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW)یان پێ بووە، لەلایەن دوو كەسی خەڵكی ھەولێر ڕێگرییان لێ كراوه، سەرەتا بەناوی ئاسایش ناسنامەیان لێ وه‌رگرتوون، دواتر یەكێك لە تۆمەتبارەكان ئۆتۆمبێلەكهى لێخوڕیوه و لە شوێنێك شاردوویه‌تییه‌وه، ھاووڵاتییە عەرەبەكانیشیان فڕێ داوه، مەبەستیشیان دزینی ئۆتۆمبێلەكە بووە".
گوتیشى: "لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا، توانرا تۆمەتبارەكان دەستگیر بكرێت و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا بگیرێت".
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر باسى له‌وه‌ش كرد، دوای ڕەزامەندیی دادگا، ئۆتۆمبێلەكە بۆ ھاووڵاتییەكان دەگەڕێندرێتەوه، هه‌روه‌ها تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەكەدا ناوە و لێكۆڵینەوەی زیاتر لەگەڵ تۆمەتبارەكان دەكرێت.
باسنيوز
