رۆژنامەنووس و ھونەرمەند د. فـەخـرەدیـن تـاهـیـر كۆچی دواییكرد

رۆژنامەنووس و ھونەرمەند د. فـەخـرەدیـن تـاهـیـر كۆچی دواییكرد
شەوی رابردوو دكتۆر فەخرەدین تاھیر رۆژنامەنووس و نووسەر و ھونەرمەند كۆچی دواییكرد.



د. فەخرەدین تاھیر، لە ساڵی 1955 لەدایكبووە و چەندین ساڵ وەك رۆژنامەنووس و نووسەر و شێوەكار و شانۆكار خزمەتی بە بواری میدیا و ھونەری كوردی كردووە. ساڵانێك بوو لە وڵاتی سوید دەژیا، ماوەیەك بوو گەڕابووەوە ھەولێر و شەوی رابردوو 16/8/2019 لە ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی تەیراوە كۆچی دواییكرد.



بەگوێرەی زانیارییەكان تەرمی د. فەخرەدین تاھیر لە پزیشكی دادی ھەولێرە و ئەمڕۆ لە گۆڕستانی كەسنەزان بەخاك دەسپێردرێت.













K24
Top