كچه كوردێك دوای چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ك ئه‌و كه‌سه ده‌دۆزێته‌وه كه به منداڵی پایسكلێكی به‌دیاری داوه‌تێ
دیمه‌نی ئه‌و پایسكله و ئه‌و پیاوه، له‌ته‌مه‌نی پێنج ساڵییه‌وه هاوڕێی یاده‌وه‌رییه‌كانی مێڤان بوونه، به گوته‌ی خۆیشی، هیچ كاتێك دیمه‌نی پایسكله‌كه‌ی له‌به‌رچاو لانه‌چووه و "پێشبینی ناكرێت ئه‌وكات چه‌نده دڵم به‌و دیاره خۆش بووه".
مێڤان ده‌ڵێت: "ته‌مه‌نم 5 ساڵ بوو، كاتێك گه‌یشتینه ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران له شاری زڤوله‌ی هۆڵه‌ندا، ئه‌و پیاوه له رێكخراوێكی په‌نابه‌ران كاری ده‌كرد و پاسكیلێكی به دیاری بۆ كڕیم، كه زۆر دڵم پێی خۆش‌بوو".
له‌و باره‌یه‌وه مێڤان ده‌ڵێت: "بیرم ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌و كاته چ هه‌ستێكم هه‌بوو، كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ده‌روونم جێهێشت، له خۆمم ده‌پرسی ئایا من شایسته‌ی ئه‌و دیارییه گه‌وره‌یه‌م؟".
گه‌شتی په‌نابه‌ری مێڤان و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستی پێكرد، دواتر توركیا، ئازه‌ربایجان، رووسیا، له‌وێوه بۆ هۆڵه‌ندا و دوای ماوه‌یه‌كیش له له‌نده‌ن گیرسانه‌وه.
یه‌كه‌م هه‌نگاوی گه‌ڕان
مێڤان بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌خشه‌ری دیارییه‌كه‌ی، له به‌ریتانیا مۆڵه‌تی له كاره‌كه‌ی وه‌رگرت و سه‌ردانی هۆڵه‌ندای كرد، ده‌شڵێت: "ئه‌و كاره‌م بۆ ئه‌وه بوو كه‌مێك بگه‌ڕێمه‌وه دواوه و هه‌ندێك له یاده‌وه‌رییه‌كانی منداڵیم بیربكه‌وێته و بزانم كه‌سایه‌تی منداڵیم چۆن درووست بووه".
ئێستا مێڤان ته‌مه‌نی 29 ساڵه، له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له هۆڵه‌ندا، له رێگه‌ی تویته‌ر ئه‌و پیاوه بدۆزێته‌وه, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له تویته‌ر وێنه‌یه‌كی منداڵی خۆی و پیاوه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوای هاوكاری له به‌كارهێنه‌ران كردووه.
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "سڵاو.. ئه‌وه وێنه‌یه‌كی كۆنه و ئه‌و كاته ته‌مه‌نم 5 ساڵان بوو، ئه‌و پیاوه له كامپی په‌نابه‌ران له شاری زڤۆلی له هۆڵه‌ندا كاریده‌كرد، ئه‌و پیاوه به دڵێكی گه‌وره‌وه پایسكلێكی به دیاری بۆ كڕیم، ئه‌وكاته دڵم زۆر به دیارییه‌كه خۆش بوو. تكایه یارمه‌تیم بده‌ن له دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی".
k24-
