د. بێوار: هەڕەشەكانی ئێران لە وڵاتان هیچ كاریگەرییەكیان لەسەر كوردستان نابێت
د. بێوار خنسی، راگەیاند: "وەك كاردانەوە لە بەرامبەر ئەو فشارەی وڵاتانی جیهان خستوویانەتە سەر ئێران بۆ ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە، ئێرانیش هەڕەشەی ئەوە دەكات كە رێگا نادات نەوتی كۆمەڵێك وڵات لە رێگای كەنداو و دەریاچەی هورمزەوە تێپەڕێت، كە رۆژانە نزیكەی 17 ملیۆن بەرمیل دەبێت".
خنسی ئاماژەی بەوەش دا، كە ئەم هەڕەشەیەی ئێران هیچ كاریگەرییەكی لەسەر نەوتی هەرێمی كوردستان نابێت، چونكە كوردستان لەم رێگایەوە نەوت هەناردەی وڵاتانی جیهان ناكات.
راوێژكاری ئابووری و وزە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند: "دەبێت وڵاتانی جیهان بیر لەوە بكەنەوە كە زیاتر لە رێگایەكیان هەبێت بۆ هەناردەی نەوتەكانیان، چونكە ئەو شتانە پێشبینیكراون، ئێستاش دەبینین وڵاتانی كەنداو زیاتر لە 90%ـی نەوتەكەیان لەم رێگایەوە هەناردە دەكەن، بۆیە ئەگەر هەڕەشەكە ببێتە جیددی، ئەوە داهاتی ئەو وڵاتە نەوتیانە 90% دادەبەزێت".
kdp -
