داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال ده‌كرێت
له‌كاتێكیشدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌یه‌كی بۆ كركردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه و دیكۆمێنت پێكهێناوه، ئه‌یمه‌ن مسته‌فا، سەرۆکی ئه‌و ده‌سته‌یه ئاشكرای ده‌كات، تیمه‌كانیان له كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه جۆراوجۆره‌كان به‌رده‌وامن و تا ئێستا چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی، ده‌ستنووس، فۆتۆ، تۆماری ده‌نگی و چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه‌یان كۆكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵێك بۆ ناساندنی كه‌یسی كوردانی ئێزدی به جینۆساید له‌ئارادایه و رۆژی 3ی ئه‌م مانگه وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدیان ده‌ستنیشانكرا.
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌وڵی جدی ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی شنگال وه‌ك جینۆساید بناسرێت، له په‌رله‌مانی ژماره‌یه‌ك وڵاتیش ئه‌و كه‌یسه به جینۆساید ناسێنراوه.
له كاره‌ساته‌كه‌ی شنگال، جگه له كوشتن و رفاندن، به سه‌دان حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و ده‌یان كۆمه‌ڵكوژی له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌نجامدرا، تا ئێستاش 71 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له سنووری ئه‌و قه‌زایه دۆزراونه‌ته‌وه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی 70 په‌رستگه و مه‌زارگه‌ی پیرۆزی ئاینی ئێزدی ته‌قێنرانه‌وه، كه له مێژووی سه‌ده‌ی 21 له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی هه‌ژمار ده‌كرێت.
k24-
