له سنوورى سلێمانى 29 تۆمەتبار دەستگیر كران
ئهمڕۆ شهممه 3/8/2019، بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا ئاماژه بهوه دراوه، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن 29 تۆمەتباریان دەستگیر كرد و دەستیشیان بەسەر ژمارەیەك چەقۆ و بۆكس خەنجەردا گرتووه.
پۆلیسى سلێمانى ئهوهشى خستووهته ڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتباران كراوەتەوە، بەپێی ماددەكانی:
- دوو تۆەمەتبار بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانى عێراقى دەستگیر كراون، كە تۆمەتباران دزییان كردووه.
- یانزە تۆمەتبار بەپێی ماددەی 24 لەمانەوەی بێگانەكان (سنووربەزاندن) دەستگیر كراون.
- شانزە تۆمەتباری دیكه بەپێی چەند مادەەیەك لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر كراون.
له ڕاگهیاندراوهكهى پۆلیسدا باس لهوهش كراوه، لەدرێژەی گەڕان و پشكنینی كافتریا و شوێنە گشتییەكان و دانانی بازگەی شەوانەی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن، دەست بەسەر ژمارەیەك لە چەقۆ و بۆكس خەنجەردا گیراوە، كە بەهاووڵاتییان بووە.
باسنيوز
