کارکردن لە جووتسایدی كفری.كه‌لار ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه
ئەندازیار یونس ئەحمەد، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەوەکالەت، ڕاگه‌یاند: "53%ی پڕۆژه‌ی جووتسایدی كفری-كه‌لار ته‌واو بووه و كاركردن له پڕۆژه‌كه‌دا به‌رده‌وامه و قیر ده‌كرێت. پڕۆژه‌ی جووتسایدی كفری-كه‌لار یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی دارایییەوە کارەکانی وه‌ستابوو، ئێستاش له چوارچێوه‌ی بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ دهستپێكردنهوەی پڕۆژه ستراتێژییهكاندا كاركردن لە جووتسایتی كفری-كه‌لار ده‌ستی پێ كردووەتەوه".
یونس ئه‌حمه‌د گوتیشی: "بودجه‌ی پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمه، پێش ئەوەی قه‌یرانی دارایی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بگرێت پلانی بهجووتسایدكردنی ڕێگای كفری-كه‌لار هه‌بوو، بڕیاری له‌سه‌ر درا و كاری ته‌نده‌ری بۆ ته‌واو كرا".
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەوەکالەت گوتیشی: "له ساڵی 2018 كاركردن له پڕۆژه‌كه ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، بڕی بودجه‌ی پڕۆژەکە 44ملیار دیناره، قۆناخ به قۆناخ له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی پڕۆژه‌كه پاره بۆ به‌ڵێنده‌رانی جێبه‌جێكار خەرج ده‌كرێت".
یونس ئه‌حمه‌د ئاماژه به‌وه ده‌كات: "پرۆژه‌ی جووتسایدی كفری-كه‌لار زۆر گرنگە و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ كه‌م ده‌كاته‌وه. پێویستە هه‌موو ڕێگاكانی كوردستان له یهكسایدهوه بكرێنه جووتساید."
kdp -
