حكوومه‌تی هه‌رێم چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له ناحیه‌ی بجیل جێبه‌جێ ده‌كات
فه‌رهاد مه‌حموود، به‌رێوه‌به‌ری ناجیهی بجیل، ڕاگه‌یاند: "له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پاره‌ی پترۆدۆلار به بڕی (2) ملیار دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له سنووری ناحیه‌ی بجیل جێبه‌جێ ده‌كرێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "له (17) گه‌ڕه‌كی ناحیه‌كه شه‌قامه ناوخۆیییه‌كان قیرتاو ده‌كرێن. كه ئه‌مه‌ش بۆ هاووڵاتییانی ناحیه‌كه كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت له ڕووی خزمه‌تگوزاری و ئاسانی هاتوچۆكردنەوە."
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بجیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "شه‌قامێكی سه‌ره‌كی بۆ سه‌یرانگای سیپه قیرتاو ده‌كرێت كه كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت بۆ ئاسانكاری هاتوچۆی گه‌شتیاران و هاووڵاتییانی ناوچه‌كە."
kdp -
