یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان: شانده‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ بەغدا هه‌نگاوێكی گرنگه
كه‌ریم به‌حری، ڕايگەیاند: "له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی حكوومه‌تی ئێستای كوردستان، سیاسه‌تی بایه‌خدان و گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له جێگەی خۆیه‌تی و هیوادارم له ئه‌ركه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بن و ئه‌و گرفته هه‌ڵپه‌سێراوانه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت".
ئەو یاساناسە گوتیشی: "دەبێ باشترین کار بۆ نوێنه‌رانی گه‌لی كوردستان، ئه‌وله‌ویه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بێت له به‌غدا تاکوو بتوانن ئه‌و گرفته هه‌ڵپه‌سێراوانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، تا له‌و دڵه‌ڕاوكێ و بێ متمانه‌یه‌ییەی کە دروست بووه، نه‌مێنێت و بتوانین دۆخی ژیانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستان جێگر بكه‌ین".
کەریم بەحری گوتیشی: "بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاكتیك و دیپلۆماسیه‌ت گرنگه، چونكه دوای ده‌نگدان به ده‌ستووری عێراق له 2005 ه‌وه تا ئێستا له ده‌ستووری عێراقدا مافی گه‌لی كوردستانی دیاری كردووه، به‌ڵام مافه‌كان پشتگوێ خراون، له‌وانه‌ش ماده‌ی 140".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "به هێزی كورد له یه‌كبووندایه و كورد له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستاندا یه‌ك بێت، له به‌غداش گوێیان لێ ده‌گیرێت و ناكرێ كورد فه‌رامۆش بكرێت، هه‌رچه‌نده عێراق پشكی له %17ی بۆ كوردستان داناوه و ئێستاش %12یه، به‌ڵام رێژه‌ی كورد له عێراق%20 زیاتره، بۆیه ده‌بێت پێداگری له‌سه‌ر %20ی باڵیۆزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و پۆسته فیدراڵی و ئه‌منییه‌كان بكرێت بۆ كورد، چونكه زۆر پۆست هه‌بووه له‌به‌ر ململانێی سیاسی پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه نوێنه‌رانی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌لایه‌ن سه‌فاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه دانیان پێدا نه‌نراوه، وه‌ك رێكخراوه‌ی ناحكوومی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
باسنيوز
