كۆمه‌ڵه‌ی سۆسیال دیموكراتی كورد – سوید پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كرد
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌ڕێز.. جه‌نابی كاك مه‌سرور بارزانی
سڵاو و رێز..
پیرۆزبایی گه‌رمی ئێمه‌تان پێشكه‌ش به ئێوه و هه‌موو كابینه‌ی وه‌زیران و گه‌لی كوردستان به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و پێكهێنانی كابینه‌ی جێی متمانه و باوه‌ڕی په‌رله‌مانی كوردستان.
پێكهێنانی كابینه‌كه له حاڵه‌ت و كاتوساتێكدایه، كه كوردستان له هه‌ر لاوه كه‌وتووه‌ته به‌ر گوشار و هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌دایه و چاوه‌ڕوانی گه‌لیش له‌وپه‌ڕی به‌رزیدایه بۆ دابینكردن و پێكهێنان و به ئامانج گه‌یاندنی كه‌شتی رزگاری له جه‌نابتان و كابینه‌كه‌تان دایه.
ئێمه هیوادارین به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌زموونی رابردووتان و له ژێر هه‌ژموون و رێنموونی پیرانی به ئه‌زموون و دڵسۆزانتان و هاوكاری و یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك ئاهه‌نگی كابینه‌دا به ره‌چاوكردنی بۆچوونه‌كان كابینه‌كه‌تان ببێته مایه‌ی شادمانی و ئاسایشی گه‌ل و نیشتمان. هه‌روه‌ها كوردستان به‌ره‌و وڵاتێكی ئارام و ئاوه‌دان و سه‌قامگیر و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌رانه‌ی نیشتمانی زیاتر به‌رێت.
k24 -
