باکووری کوردستان.. سێ منداڵ بەهۆی مەلەکردنەوە خنکان
بەپێی زانیاریی خۆجێیەکان ئێوارەی دوێنێ شەممە لە بەنداوی "دیلیملی" هەڵکەوتوو لە 12 کیلۆمەتریی گەڤەر، سێ منداڵ کە دوویان برا و ئەوی دیکەشیان ئامۆزیان بووە، لەکاتی مەلەکردندا خنکاون.
منداڵەکان بەناوی "عورچوون و عولجای ئولال و پسمامێ وان مهسوت بویوكسو" تەمەنیان ل نێوان 13 بۆ 15 ساڵدا بووە کە دوێنێ شەممە و ئەمڕۆ تەرمەکانیان لە بەنداوەکەدا دۆزراوەتەوە.
پاش دۆزرانەوەی تەرمەکانیان، ڕەوانەی نەخۆشخانە و پزیکشکی دادوەریی گەڤەر کراون.
باسنيوز
