كڵچدار ئۆغڵو: به چ هۆكارێك سەلاحه‌ددین ده‌میرتاش له زیندانه؟
كه‌مال كڵچدارئۆغڵو ، سه‌رۆكی جه‌هه‌په رەخنەی تووندی لە سیستەمی سەرۆکایەتی تورکیا گرت و بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند: "تێبینیمان له‌سه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانی توركیا هه‌بوو، ده‌كرا به‌گرتنه‌به‌ری میكانیزمی جۆراوجۆر چاره‌سه‌ر بكرایه، به‌ڵام سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیی رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ دروستكردنی زه‌مینه‌یه‌كی به‌هێزی دیكتاتۆرییه‌ت و تاكڕه‌وی له توركیا، كه ئه‌مه‌ش هه‌رگیز مایه‌ی قبووڵكردن نییه".
كڵچدارئۆغڵو ئاماژەی بە زیندانیکردنی دەمیرتاش کرد و گوتی: "له‌وه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتی توركیا به‌ره‌و تاكڕه‌وی هه‌نگاو ده‌نێت، شتێك نه‌ماوه به‌ناوی دادپه‌روه‌ری و ته‌نانه‌ت دادوه‌ر كاتێك فه‌رمانێك ده‌رده‌كات، بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ئاخۆ ده‌سه‌ڵات تووڕه ده‌بێ یا نا. من پرسیار ده‌كه‌م به چ هۆكارێك ئه‌ره‌ن ئه‌رده‌می په‌رله‌مانتارمان و سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش له زینداندانن؟ بۆچی ئازاد ناكرێن؟".
لە مانگی 11ـی ساڵی 2016ـەوە سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی ئەوکات و پەرلەمانتاری هەدەپە لە زیندانە و چەندینجار دادگایی کراوە.
رووداو
