شارهزایهكی پێوهندییه نێودهوڵهتییهكان: فهڕهنسا پێوهندیی دۆستانه و دیپلۆماسی لهگهڵ كوردستان بهرهوپێشهوه دهبات
دڵشاد نامیق، شارهزایی پێوندییه نێودهوڵهتییهكان، ڕاگهیاند: "بەپێی یاسا یەكێک لە دەسەڵات و ئەرکەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و نوێنەرایەتیکردنی هەرێمە لە دەرەوە، ئەمەی ئێستا یەکەم سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ فەڕەنسایە و فەڕەنسا دەکاتە دەرگای کارەکانی خۆی، کە هەنگاوێکی تەواو گرنگ و لەجێی خۆیەتی".
فەڕەنسا وڵاتێکی بەهێزی یەکێتیی ئەوروپا و جیهانە و، هاوکات لە چەند وێستگەیەکی گرینگدا فریای گەلی کوردستان کەوتووە. فەڕەنسا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩١دا دۆزی کوردی بردە ئەنجومەنی ئاسایشەوە و لە سایەی ئەوەوە بڕیاری پاراستنی کورد دەرچوو. فەڕەنسا پشتیوانیی جاڕی فیدراڵیی کوردستانیشی کرد.
دڵشاد نامیق گوتیشی: "وڵاتی فەڕەنسا لە شەڕی داعش و سەختترین کات هاوکاریی کوردستان بوو و دوو جار سەرۆکەکەی هاتە کوردستان و پستیوانیی خۆیی بۆ هەرێم دووپات کردەوە، لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر و هێرشەکانی میلیشیای حەشد و هەڕەشەکانی حهیدهر عەبادی و گەمارۆی عێراق و دەوڵەتانی دراوسێ لەسەر کوردستان، فەڕەنسا یەکەم وڵات بوو کە گەمارۆی شکاند و پێشوازیی لە سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی کرد و سەرۆکی فەڕەنسا بە عێراق و هەموو جیهانی گوت پێویستە مافەکانی گەلی کوردستان لە عێراقدا پارێزراو بێت، دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش فەڕەنسا لەسەر ئاستی سەرۆك لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی پەیوەندیی گرت و داوای بەشداریی کارای کوردی لە حکوومەتی عێراقدا کرد".
نامیق گوتیشی: "ههنگاوهكانی فهڕهنسا بهرامبهر ههرێمهكهمان پێمان دەڵێن کە فەڕەنسا ناوەندێکی گرنکی پشتیوانیی مافەکانی هەرێمی کوردستانە، پەیوەندیی هەرێم و فەڕەنسایش چووەتە ئاستێکی زۆر باشەوە، کە ئەگەرچی پارت و سەرۆکە فەرمانڕەواکانیش لە فەڕەنسا دەگۆڕێن، بەڵام سیاسەتی پشتیوانییان لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان ناگۆڕێت و بەردەوامن لە پەیوەندیی لەگەڵ كوردستان".
به بڕوای ئهو شارهزایەی پێوهندییه نێودهوڵهتییهكان: "لە داهاتوودا بەدەرچوونی تەواوەتی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا، فەڕەنسا ڕۆڵی پێشەوایەتی لەو یەکێتییەدا دەگێڕێت و زیاتر کاریگەریی لەسەر سیاسەتی ناوچەکە دەبێت، هەربۆیە فەڕەنسا لە داهاتوودا دەبێ ببێتە ئەو دەوڵەتەی کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێم بە بەهێزی بمێنێتەوە، لەم هەنگاوەی سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشدا هەمان پەیام هەیە، کە لە پەیوەندییەکانی دەرەوەماندا ڕۆڵ و بایەخی فەڕەنسا لە پێشینە و بەرچاوە و ئامانجمان پتەوکردنیەتی".
kdp -
