مووچه‌ى زیاتر له پێنج هه‌زار زیندانیى سیاسی ده‌بڕدرێت
فوئاد عوسمان، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاند: "له‌مانگى ته‌مووزى ئه‌مساڵه‌وه، مووچه‌ى زیاتر له 5 هه‌زار زیندانیى سیاسی له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌بڕدرێت كه‌ماوه‌ى 10 ساڵه پێیان ده‌درێت".
گوتیشی: "به‌پێى ئه‌و یاسایه‌ى پێشتر له‌په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رچووه، زیندانیانى سیاسی مانگانه و بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ مینحه‌یه‌كیان پێده‌درێت، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌م مانگه‌وه مینحه‌كه‌یان ده‌بڕدرێت 10 ساڵه‌كه‌یان ته‌واوكردووه".
ئاماژه‌ى به ئەوهشدا "له‌ئێستادا له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ى مینحه‌كه‌یان بخرێته سه‌ر زیندانییانى سیاسی عێراق، چونكه له‌وێ مینحه‌كه بۆماوه‌ى 25 ساڵه، جگه‌له‌وه‌ش له‌هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى دۆسیه‌كه‌یان ته‌واوبووه و تائێستا مینحه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه پێیان بدرێت".
bas news -
