كاسبكاران به ئومێده‌وه له كارنامه‌ی حكوومه‌ت ده‌ڕوانن
له‌كاتێكدا كه پێشتر کاسبکاران و چینی کرێکاران، ھەریەکەیان بەردەوام نیگەرانی کار بوون، بەڵام وه‌ك باسی ده‌كه‌ن، ئێستا ھەموویان چاویان لەسەر حکوومەتی نوێیه، تا بەزوویی کار بۆ باشبوونی ژیانیان بکات.
بەشداری زۆرینەی لایەنەکان لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتى هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پرۆپۆزه‌ڵه تێر و تهسهلهكهی كارنامه‌ی حكوومه‌ت, كه په‌نجه‌ی له‌سه‌ر ته‌واوی كێشه‌كان داناوه و هیچ بوارێكی ژیانی فه‌رامۆش نه‌كردووه، ئەو ئومێدەی لای ھاوڵاتیان دروستکردووە، کە سەرجەمیان کار بۆ باشکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانیان بکەن.
k24 -
