چاوەڕوان دەکرێت نێچیرڤان بارزانی فەرمانی دەست بەکاربوونی جێگرەکانی دەربکات

چاوەڕوان دەکرێت نێچیرڤان بارزانی فەرمانی دەست بەکاربوونی جێگرەکانی دەربکات
ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە ”لەم نزیکانە“ سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی دەست بەکاربوونی دوو جێگرەکەی دەست نیشان دەکات.

جەلال محەمەد ئەمین، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی گۆڕان رايگەیاند، دوای دەست بەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پێکھێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چاوەڕوان دەکرێت مەرسومی ھەرێمی بۆ دیاریکردن و دانانی جێگرەکان و پۆستەکانی دیکە لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەربکرێت.

ڕوونیشی کردەوە: ”بەپێی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، جێگرەکانی سەرۆکی ھەرێم لەلایەن خودی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە دادەنرێن و نێچیرڤان بارزانیش دەسەڵات و کارەکانیان بۆ دیاری دەکات“.

بەپێ رێکەوتنی پارتی و یەکێتی و گۆڕان، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، دوو جێگری دەبێت، کە یەکێکیان لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕانە و مستەفا سەید قادر کاندیدە بۆ پۆستەکە، ئەوەی دیکەشیان لە پشکی یەکێتییە و شێخ جەعفەر شێخ مستەفای بۆ کاندید کراوە.











باسنيوز
Top