فراکسیۆنی گۆڕان: لادانی دڵشاد عومەر لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پەروردەی سلێمانی بە نایاسایی لە قەڵەمی دەدەین
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، رێبوار ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی سەر بە فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند: بەگوێرەی یاساکان، دەبێت لادان و دانانی بەڕێوەبەری گشتی بە رێکاریی یاسایی بێت.
راشیگەیاند: نایاساییە ئەنجوومەنی وەزیران کەسێک لاببات و بە وەکالەت کەسێکی دیکە بخاتە شوێنی چونکە ئەو کارە لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی پارێزگاکانە.
لای خۆیەوە، سەمیر ھەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، لە روونکردنەوەیەکدا، رەتیدەکاتەوە دڵشاد عومەر سزای سیاسیی درابێت، بەڵکو دەڵێت، تەنها راژەکەی گواستراوەتەوە و هەمان پلەی لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە دەبێت.
دڵشاد عومەر کە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی بوو، سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە، شوێنەکەی بە جێگرەکەی پڕکرایەوە و بزووتنەوەکەش رەتیکردەوە کە فەرمانی گواستنەوەی یان لادانی دڵشاد عومەر جێبەجێبکەن چونکە بڕیارەکەیان بە نایاسایی و سزایی سیاسی ناوبرد.
k24
