سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هونەرمەند ئەنوەر شێخانی کرد

 سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هونەرمەند ئەنوەر شێخانی کرد
ئەمڕۆ شەممە 13ـی 7ـی 2019، لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هونەرمەندی ناسراوی كورد ئەنوەر شێخانی كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی ئەنوەر شێخانی هەبوو لە بواری پێشڤەبردنی هونەر و فەرهەنگ و دەستخۆشی لێ كرد كە لە ساڵانی ڕابردوو ماندوونەناسانە و بە ڕۆحێكی نیشتیمانپەروەرانە خزمەتی هونەری كوردستانی كردووە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی هیوای تەندروستی و تەمەندرێژی بۆ هونەرمەند ئەنوەر شێخانی خواست.
Top