وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوو نووسینگە لە ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە

 وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوو نووسینگە لە ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە


وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوو نووسینگە لە ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە بۆ بەرێکردنی کاروباری ھاووڵاتییان.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بریاری کۆتایی لە بارەی ئەو دوو نووسینگەیە، کە لە هەولێر و سلێمانی دەکرێنەوە، داوە و ”بەم نزیکانە“ دەکرێنەوە.

بەیار دۆسکی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا، هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، بە مەبەستی راییکردنی کارەکانی هاووڵاتییان ئەم نووسینگانە لە هەولێر و سلێمانی دەکرێنەوە، بەڵام کاتەکەی دیار نییە.

بە کردنەوەی ئەو دوو نووسینگەیە، کە سەرەتا لە هەولێر دەکرێتەوە و دواتریش سلێمانی، چیتر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ناچار نابن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، سەردانی بەغدای پایتەختی ئەو وڵاتە، بکەن.

بەپێ زانیارییەکان، پێشتر حکوومەتی عێراق ھەوڵیداوە ئەو نووسینگەیە وەک یەکێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەبێ رێککەوتن لە ھەولێر بکاتەوە، بەڵام حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەت کراوەتەوە و دوتر هەردوو حکوومەت رێککەوتوون لەسەر کردنەوەی ئەو دوو نووسینگەیە.













باسنیوز
Top