سه‌رۆكی هاوبه‌ندی كلدانه‌كانی عێراق و جیهان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كرد
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: به ناوی خۆم و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی هاوبه‌ندی كلدانی له عێراق و جیهان جوانترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنی متمانه له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
هه‌روه‌ها هاتووه: دڵنیاین و متمانه‌یه‌كی زۆرمان به توانای گه‌نجانه و شاره‌زایی فراوانتان هه‌یه. هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین له‌و ئه‌ركه‌ی پێتان سپێردراوه. له پێناو داهاتووییه‌كی باشتر بۆ هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی و به‌دیهێنانی خواست و ئاواتی گه‌لی كریستیانی ئێمه به گشتیی و گه‌لی كلدان به تایبه‌ت له پاڵ هه‌موو براكانیان له پێكهاته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها هیوادارین په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رهه‌مدارتان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا هه‌بێت بۆ بنیاتنانی عێراقی گه‌شاوه و دیموكراتیی.
k24 -
