پەیامی هاوخەمیی سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان له‌باره‌ى تەقینەوەکەی قامیشلۆ و عه‌فرین

پەیامی هاوخەمیی سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان له‌باره‌ى تەقینەوەکەی قامیشلۆ و عه‌فرین
سەرۆکایه‌تیی په‌رله‌مانى کوردستان پەیامێکی هاوخه‌میى لەبارەی تەقینەوەکانی قامیشلۆ و عه‌فرین بڵاوکردەوە كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

پەیامی هاوخەمیی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی تەقینەوەکه‌ی قامیشلۆ و عه‌فرین-مان بیست کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە خەڵکی مەدەنیی ئەو دوو شارە خۆشەویستە، وێڕای هاوخەمی و هاوبەشی لە خەمی قوربانیان بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەین.

ئەنجامدانی ئەو تەقینەوانە سەلمێنەری ئەوەیە کە پێویستە هەمووان بە یەکڕیزی و یەکدەستی بۆ بەرگری لە خاک و بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان دەست بخەینە ناو دەست.

داوا لە فەرمانگه‌کانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکەین لە هەبوونی هەر پێویستییەک بۆ هاوکاریکردنی قوربانیان و خەڵکی رۆژئاوای کوردستان درێخی نەکەن.



سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان

11/7/2019




kdp -
Top